قایمقامیەتی سلێمانی: قیمەی ئامادەكراوی دوكانەكان مەكڕن


قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە دوكانەكانی گۆشت فرۆشتن قیمە ئامادەكراو نەكڕن، چونكە سەرچاوەی گۆشتەكە دیارنییە و نازانرێت ئەو گۆشتەی دەكرێت بە قیمە چییە.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی قیمەی ئامادەكراو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی رەنجە دادەخرێت و خاوەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ فرۆشتنی قیمەی ئامادەكراو قەدەغەیە و هەر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن پێشتر قیمە ئامادەبكات روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوه، داوا لەهاوڵاتیان دەكەین لە دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن قیمە ئامادەكراو نەكڕن، چونكە سەرچاوەی گۆشتەكە دیارنییە و نازانرێت ئەو گۆشتەی دەكریت بەقیمە چییە، لە هەر شوێنێكش هەبوو لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكەنەوە".





PM:05:34:22/09/2022