شەپۆلێکی تری بارانبارین راگەیەندرا

پسپۆرێکی بواری کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت کە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان و هەندێک ناوچەی عێراق دەکات.

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزببنەوە، بەلآم نەگاتە ئاستی گەرمای هەفتەکانی پێشوو.

هەروەها ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا ئەو بارانبارینەی دەبارێت بەڕێژەی جیا جیا دەبێت.

ئەمڕۆش بارانێکی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی سلێمانی گرتەوەو و بارانێکی بەخۆڕ و باش باری.



PM:07:47:22/09/2022