وێنە.. کوڕی رۆمان نوسێکی کورد بە گوولەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران دەکوژرێت


کوڕی نوسەرو رۆمانووسێکی دیاری رۆژهەلآتی کوردستان، سەلیم حەقیقی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی رۆژهەڵآتی کوردستان بە گوولەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

سەلیم حەقیقی لە نووسینێکدا هەواڵی کوژرانی کوڕەکەی بڵاودەکاتەوەو دەڵێت" ئەمشەو ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئەمینی، شاری شنۆش وەک هەموو شارەکانی کوردستان هەستایەوە، لەم ناڕەزایەتییە دا هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە کە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە داواکاری خۆیان دەردەبڕی. لەو شەوە پڕ لە حیماسەیەدا زۆر بەداخەوە هەتا ئێستا سێ هاونیشتمانی بەناوەکانی سەدرەدین لێتان، ئەمین مەعرەفەت و میلان حەقیقی گیانی پاکی خۆیان فیدای ئامانجە بەرز و مەزنەکانی گەلی کورد کرد".

ئەو نووسەرە کە دەڵی خۆی دەداتەوەو دەشڵێت" ئەگەرچی برینی ساتەوەختی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە تەزاندمی و ئێستاش پێم ڕاست نییە، بەڵام لەناو هەموو ئەو خەم و حەسرەت و بێکەسییەی خۆم دا لەناو بارانی هەنیسکاوی ئەسرینی دانەبڕاوم دا لەناو غەمێکی قووڵ و حەسرەتێکی نەپساوەدا لەناو بەحری ئازار و ژان و قاڵبوونەوەیەدا لەناو ئەوپەڕی زوڵم و نەهامەتی و بێ دەستەڵاتیم دا، سەربەرزم بە میلان و هەموو ڕۆڵەکانی نیشتمان کە گیانی پاکی خۆیان فیدای خاک و نیشتمان و باوەڕە بەرزەکانییان کرد. کوردستان سەلامەت".



PM:11:18:22/09/2022