بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزەی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠) کم، ئاراستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە و مەوداى بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو، خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠) کم، ئاراستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت.