گومان لە بەشداریکردنی بێنزیما و ڤازکوێز لە یاری ئۆساسۆنا هەیە



بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، گومان لە ئەگەری بەشداریكردنی دووانەی یانەی ریاڵ مەدرید كەریم بنزیمە و لۆكاس ڤازكێز هەیە، لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا.
 یانەی ریاڵ مەدرید دوای کۆتاییهاتنی پشووی نێودەوڵەتی رووبەڕووی ئۆساسۆنای رکابەرەکەی دەبێتەوە، کە رۆژی 2ی تشرینی یەکەم، لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"، لە قۆناغی حەوتەمی خولی ئیسپانیا دەبێت.

 بێنزیما لە کاتی یارییەکەی سێڵتیکدا، لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، لە یارییەکەی مایۆرکاش پێش پشووی نێودەوڵەتی ڤازکوێز تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانی، ئەمەش ناچاری کرد بەشداری  لە یارییەکە نەکات.

 وە ڕۆژنامەی ئیسپانی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دووانە نەیانتوانیوە بەشداری لە ڕاهێنانی گروپی یانەکە بکەن،ئەمەش ئامادەبوونیان بۆ یاری ئۆساسۆنا دەخاتە،مەترسییەوە..


PM:07:18:23/09/2022