فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لهبارهى خۆپیشاندان و ناڕهزایەتییەكانى خەڵکی شارە جیاوازەکانی ڕۆژههڵاتى كوردستان بۆ گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دهڵێت" كوشتنى ژینا، داڕمانى ئهخلاقی هو بهشداری ناڕهزاییهكان دهكهین".
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ژینا کردوە نوسیویهتی" کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە، داڕمانی ئەخلاقییە و جێگەی شەرمەزارییە".
کۆبانێ لە تویتەکەیدا جەختیش دەکاتەوە، بەشداری ئەو دەنگە ناڕەزاییانە دەکەین، کە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەرزدەکرێتەوە و سڵاو لە تێکۆشەران و خەڵکی ناڕازی دەکەین.
دوپاتیشی کردەوە، پێویستە کێشەی کورد و کێشەی ژنان لە ئێران بەشێوازێکی گونجاو چارەسەربکرێت.