نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم رادەگەیەنێت" دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دوای تەواوکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی راگەیاند" دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ پەیوەستە بەتەواوکردنی مووچەی مانگی ئاب، کە لەم هەفتەیەدا کۆتای پێدێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکەوێته سەرەتای مانگی داهاتوو،  ئێستا داهاتی نەوت نزیکەی (٥٠٠) ملیۆن دۆلارە، کە ئەم پارەیە لەچاو مانگەکانی سێ و چوار زۆر زیاترە پێشتر (٣٨٠) ملیۆن دۆلار دابیندەکرا،
 بەڵام ئێستا ئەو (٥٠٠) ملیۆن دۆلارە بە داهاتی ناوخۆ دابیندەکرێت، کە لە سلێمانی مانگی پێشوو نزیکەی (١٠٠) ملیار دینار کورتهێنان هەبووە. 

راشیگەیاند" بۆ ئەم مانگەش بۆیە سیاسەتی وەزارەتی دارایی وایە ئەو پێنج بۆ شەش رۆژەی جیاوازی هەیە مووچە لە سەرەتای مانگدا دابەشدەکرێت بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سلێمانییە". 


AM:11:13:24/09/2022