ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی سێ مانگی ڕابردووی هەرێم بڵاوكرایەوە

كۆمپانیای دیلۆیت رایدەگەیەنێت" له‌ ماوه‌ی سێ مانگی چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ زیاتر له‌ ٣٧ ملیۆن و ٦١٨ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ فرۆشراوه‌". 

كۆمپانیای دیلۆیت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" له‌ ماوه‌ی چاره‌كی دوه‌می ئه‌مساڵدا لە ١ی نیسان بۆ ٣٠ی ئاب بڕی ٣٧ ملیۆن و ٦١٨ هه‌زار و ٥٧٧ به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی بۆریه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، به‌ گشتی نرخی یه‌ك به‌رمیل به‌ ١٠٠.٣٨ دۆلار فرۆشراوه‌، کۆی گشتی داهاتیش سێ ملیار و ٧٧٦ ملیۆن و ٤٤٦ هه‌زار و ٢٥١ دۆلار بووە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ٢٣٧ هه‌زار و ٤٧٥ به‌رمیل نه‌وتیش به‌ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان فرۆشراوه‌، كه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل ٥٤.٠٨ دۆلار بووه‌، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی ١٢ ملیۆن و ٨٤٤ هه‌زار و ٢٨ دۆلار بووه‌، به‌وه‌ش كۆی به‌های نه‌وتی فرۆشراو له‌ ماوه‌ی سێ مانگی چاره‌كی دوه‌مدا سێ ملیار و ٧٨٩ ملیۆن و ٢٩٠ هه‌زار و ٢٧٩ دۆلاری ئه‌مریكی بووە. 

ئەوەش هاتووە" ملیارێك و ٦٣٢ ملیۆن و ٦٩٥ هه‌زار و ٥٩٧ دۆلار دراوه‌ته‌ شایسته‌ داراییه‌كان و قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، هەروەها تیکڕای پوختەی داهاتی سافیش کە گەڕابێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار و ٥٧١ ملیۆن دۆلار بووە". 


AM:11:26:24/09/2022