كەناڵی ئێران ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئاشكراكرد


كەناڵی فەرمی حكومەتی ئێران رایدەگەیەنێت، ژمارەی كوژراوانی ناو خۆپیشاندانەكانی شارەكانی ئێران گەیشتە ٣٥ كەس.

كەناڵی فەرمی ئێران لە هەواڵێكەدا بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی ناو خۆپیشاندانەكانی شارەكانی ئێران گەیشتە ٣٥ كەس، بەڵام رەنگە لەئایندەیەكی نزیكدا ژمارەی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكاندا گیانیان لەدەستداوە لەلایەن بەرپرسان رابگەیەندرێت.

گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ١٣ ئەیلول لە دوای دەستگیركردنی لەلایەن (پۆلیسی رەوشت) كە چاودێری شێوازی پۆشینی جلوبەرگی ئافرەتان لەو وڵاتەدا دەكات، كاردانەوەی فراوانی لە سەرانسەری وڵاتەكە لێكەوتەوە.



PM:03:12:24/09/2022