كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی كردووە بە تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە تۆپخانەكانی ئێران بە چڕی كوێستانەكانی (بەربزین، گۆڕی سایە و كوێستانی هۆڕنێ) لە سنوری ناحیەی سیدەكات تۆپباران دەكەن.
تۆپبارانەكەی ئێران لە كاتێكدایە ماوەی هەفتەیەكە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندان شارە كوردیەكانی ئێرانی گرتۆتەوە.