ئێران ئۆپراسیۆنی " ئاگرباران‌و تۆپباران"ی لە خاکی هەرێم دەستپێکرد



سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند " ئۆپراسیۆنی ( ئاگرباران و تۆپباران ) ی لەخاکی هەرێمی کوردستان بە ئامانج گرتنی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات".
  
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ ی ئەیلول لە راگەیەنراوێکدا سووپای پاسدان هۆشداریدایە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە نزیکی بنکە و بارەگاکانی حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.
  
بەپێی راگەیاندنەکە " دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە دوای ئەوە هاتووە کە بەرپرسانی هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانی چالاکی دژی ئێران.  
  
سوپای پاسداران باسی لەوەشکردووە، تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکە بووە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.  
  



PM:07:27:24/09/2022