دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دوا دەکەوێت
هەرچەندە حکومەتی هەرێم پێشتر رایگەیاندووە کە مانگانە لە ٢٥ ی ئەو مانگەدا مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی پێشوو دوا دەکەوێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " میدیا، ٢٥ی ئەیلول مووچەی مانگی ئەیلول دابەش ناکرێت و دەکەوێت سەری مانگی تازە، مانگی تشرینی یەکەم.
بەپێی ئەو زانیاریانە رۆژی ٢ ی تشرینی یەکەم دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول( ٩ ).
ماڵپەڕی نزیک بزووتنەوەی گۆڕان کە وەزیری دارایی سەر بەهەمان لیستە، بڵاویکردۆتەوە کە مووچەی مانگی ئەیلول دوا دەکەوێت.
رۆژی ٢٢ ی ئەیلول ماڵپەڕی " سپی " بڵاویکردەوە کە مووچەی ئەم مانگە ٢٥ ی ئەیلول دابەش ناکرێت و دەکەوێتە ٢ تشرینی یەکەم.
PM:09:20:24/09/2022