وەزیری پێشووی دارایی حکومەتی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، رایگەیاند" داهاتی فرۆشی نه‌وتی ئه‌م مانگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
رێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی حکومەتی هەرێم و یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بە میدیای نزیک لە پارتییەوەی راگەیاندووە" داهاتی فرۆشی نه‌وتی ئه‌م مانگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت" له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆدا له زووترین كاتدا ده‌ست به موچه‌ی مانگی ئه‌یلوول ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراوه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە حکومەت ٢٥ ی ئەیلول دەستناکات بە دابەشکردنی مووچەو کاتی دابەشکردنی دەکەوێتە ٢ی تشرینی یەکەمەوە.