لە سلێمانی كچێك لە باڵەخانەیەكەوە كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا


لە شوقەكانی نیشتەجێبوونی زەكەریا لە شاری سلێمانی، كچێك لە نهۆمی  12ی یەكێك لە باڵەخانەكانەوە كەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.  

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی (122)  ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە شەوی ڕابردوو لە شوقەكانی زەكەریا لە سلێمانی ڕوویداوە، كچەكە تەمەنی سەروو 30 ساڵە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.  

جێی ئاماژەیە تائێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەو كچە نەزانروە و هێزە ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان بڵاونەكردووەتەوە.  



AM:09:35:25/09/2022