بەڕێوەبەرێكی پەروەردە هۆشداری دەدات


بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی هۆشداری لە كاروباری بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن دەدات و رایدەگەیەنێت "نابێت كەس دەست لە كاروباری بەڕێوەبەری خوێندنگەكان وەربدات".

بەپێی راگەیەنراوێكی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، بەئامادەبونی حەوێز محەمەد، سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی بازنەكانی (1-9) و (7-9) كۆبۆوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەری پەروەردە رایگەیاندووە "نابێت هیچ كەسێك دەست لە كاروباری بەڕێوەبەرەكانی ناوەندەكانی خوێندن وەربدات و دەبێت شكۆی ناوەندەكانی خوێندنیش بە تەواوی بپارێزرێت".



PM:12:22:25/09/2022