مەسعود بارزانی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك رایگه‌یاند" لەناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چاوساغی بۆ دوژمن و نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له قه‌زای سێمێل به‌شداریكرد له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك و رایگه‌یاند" ئێستا شێوازی شه‌ڕكردن له دژی گه‌لی كورد گۆڕاوه، پێشتر شه‌ڕه‌كه ئاشكرابوو، به تۆپ، فڕۆكه، تانكی زرێپووش و سوپا شه‌ڕیان له‌دژی گه‌لی كورد ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا شێوازه‌كه گۆڕاوه و، باره قورسه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بۆیه پێویسته رۆشنبیره‌كانمان گۆڕه‌پانه‌كه بۆ دوژمن و نه‌حه‌زه‌كانمان چۆڵنه‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمانبێت بۆ پشتیوانیكردنیان ده‌یكه‌ین".
بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، مێژووی گه‌لی كورد پڕه له شانازی و سه‌رفرازی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پڕیشه له ئێش و ئازار، گه‌لی كورد قوربانییه‌كی زۆری داوه، ئێستاش پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پلانه‌كانی دوژمنان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه، ناكرێت گه‌لی كورد خۆی به كه‌م بزانێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه، چونكه خۆ به‌كه‌م زانین وه‌ك مردنه، خۆتان له كه‌س به گه‌وره‌تر مه‌زانن و خۆتان له كه‌سیش بچووكتر دانه‌نێن.
مه‌سعود بارزانی وتیشی" هێرش بۆ سه‌ر كورد به‌رده‌وامه و به داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س چاوساغی بۆ ده‌كه‌ن له‌ناوخۆدا، له‌به‌رئه‌وه چۆن پێشمه‌رگه شه‌ڕی دوژمنی گه‌لی كوردی كرد و ناچاریكرد كه دان به هه‌بونی گه‌لی كوردا بنێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له‌نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ماندا چاوساغی بۆ دوژمان ده‌كرێت و ده‌بینین ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به رۆشنبیر ده‌زانن چاوساغی بۆ دوژمن و نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن".