"شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عیراق دەکات"

دەستەی کەشناسی عێڕاق پێشبینی دەكات، کە لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕووبدات، بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە. 

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" سبەینێ دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پارچە هەور، هەروەها خێرایی با (١٠-٢٠) كم دەبێت، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە هەرێم هاوشێوەی رۆژانی پێشتر دەبێت و لە ناوچەکانی باشور کەمێک دادەبەزێت.


PM:06:00:25/09/2022