پارەی ساڵێک و سێ مانگ بۆ ئەم توێژە خەرجدەکرێت


وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون لسیتێکی دیکەی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێ راگەیاندو منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت كە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١وە مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، "بەپێی فەرمانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان كە رۆژی ١٥ی ئەلیول ٢٠٢٢ دەرچووە تایبەت بە خەرجکردنی منحەی ٩٢٧ زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە".

باس لەوەش کراوە، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ١٠ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان.

تێلیگرامی سپی میدیا جۆین بکە..

فۆلۆەری تویتەری سپی میدیا بکە..

وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئاشكرای كردووە، بە بەڕەچاوکردنی چەند خاڵێك مینحەكە خەرج دەكرێت، "ئەوانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان به شاهێد هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن، دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانک بكەن،ئەو زیندانییە سیاسیانەی کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان".



PM:10:37:25/09/2022