بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا پارتی راستڕەوەکان، کە هاوپەیمانیەکی ئۆپۆزسیۆنە، زۆرترین دەنگی بەسەر پارتی دیموکراتی دەسەڵاتداردا بەدەستهێنا.
وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاند" بەپێی ئەنجامە سه‌ره‌تاییه‌كان، دوای جیاكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئیتاڵیا و ئه‌نجوومه‌نی پیران، پارتی هاوپه‌یمانی راستڕه‌وەکان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی راستڕه‌وەکان توانیویه‌تی (٤٢.٩%) ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و پارتی برایانی ئیتاڵیاش، كه له‌لایه‌ن جۆورجیا مڵه‌ونی-یه‌وه سەرۆکایەتی ده‌كرێت توانیویه‌تی (٢٦%)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانی چەپی نێوەندیش توانیویەتی (٢٧%)ی دەنگەکانی ئەنجوومەنی پیران و (٢٧.٦%)ی دەنگەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەریشدا حیزبی دیموکرات نزیکەی (٢٠%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
هه‌روه‌ها له پله‌ی سێیه‌مینیشدا پارتی جوڵانه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌یی ئیتاڵیا دێت، کە (١٤.٨%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەو ئەنجامەش جوزێپی کۆنتی سەرۆکی پارتەکە دانی بەوەدانا کە بزووتنەوەکەی ناچار دەبێت بچێتە ناو ئۆپۆزسیۆنەوە.
لای خۆشییەوە لوسیانا لامۆرگێزی وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند" رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیتاڵیا، کە دوێنێ یەکشەممە لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، (٦٣.٨% ) بووە، واتە لەسەدا نۆ کەمترە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری (٢٠١٨)".