بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو، هەروەها خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.