هاتوچۆی کۆیە ڕایدەگەیەنێت" لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی کۆیە - هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکیش بە سەختی بریندار بوو".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی نێوان (کۆیە و هەولێر)، لە نزیک گوندی سوسێ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە رووداوەکەدا سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بە سەختی برینداربوو، لە ئێستاشدا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە".