لە ناحیەی بازیان باشوری سلێمانی لەسەر ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و گۆڕان و لەسەر پۆستی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەوام لە قوتابخانەکەدا پەکخراوە.
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی نەیتوانیووە چارەسەری کێشەی بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە بکات و ناچار خوێندکارەکانیان ناردۆتە قوتابخانەی ( رەوا) کە ئێستا هەر پۆلێکی لە بری ئەوەی ٢٥ خوێندکاری تێدابێت، ٨٠ خوێندکار لە پۆلێکدایەو بەشێکی زۆری خوێندکارەکان لەسەر زەوی دادەنیشن.
دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت لەسەروە تا خوارەوە بەسەر یەکێتی و پارتی دوواتریش بەسەر گۆڕاندا کێشەیەکی گەورەی دامەزراوەکانی حکومەتە کە رێگربووە لە دانانی کەسی شیاو بۆ جێگای شیاو.