دادگای فیدراڵی عێراق:کۆمسیۆنی عێراقیش چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات


دادگای باڵێ‌ی فیدراڵی عێراق بڕیاری دا کە ئەوە تەنها لایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان نییە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکات، بەڵکو کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادار و چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦ ئەیلول دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری لەسەر سكاڵای نەوەی نوێ دا، بریارەکەش بەو شێوەیە کۆسیۆنی هەرێم بە تەنها بۆی نییە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات، بەڵکو بەپێی بڕیارەکە پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادار و چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

هەروەها دادگاکە پەسەندی نەکرد کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم هەڵوەشێتەوە، بەپێی بڕگەی دووەی بڕیارەکە، بەڵام پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادار و چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.

هەروەها دادگای فیدراڵی مادەی دووی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کە دەستەواژەی (حصری) تێدابوە تایبەت بە کۆمسیۆنی هەرێم.



PM:03:00:26/09/2022