بڕیارێكی نوێ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پێدانی ژەمی چوارەمی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت وەریبگرن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەنوسراوێكدا رایگەیاندووە "لەپێناو بەرژەوەندی و تەندروستی گشتی هاوڵاتیان، بڕیاردرا وەرگرتنی ڤاكسین بۆ تەمەنی سەرو پێنج ساڵان زیاد بكرێت، هەروەها بڕیاریش دراوە ژەمی چوارەمی پاڵپشتیكار بە خوازیاری بدرێت بە هاوڵاتیان".

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان 465 هەزار و 717 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەنێویاندا حەوت هەزار و 469 مردن هەیە.



PM:05:04:26/09/2022