نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
ئەمرۆ سێ شەممە ٢٧ ی ئەیلول نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەروارد بە دوێنێ بەرزبۆتەوە، هەرچەندە بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە هەفتەی رابردوو زۆر نرخەکانیان دابەزیووە.
نرخی یەکە بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٤ دۆلار و ٢٤ سەنتە، دوێنێ بە ٨٢ دۆلار و ٨٦ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٨ دۆلارە دوێنێ بە ٧٦ دۆلار و ٧١ سەنت بوو.
دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە کۆمەڵێک هۆکارەوە هەیە شەڕی ئۆکرانیا و روسیاو سستی ئابوری جیهان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەسەر ئاستی جیهانی.
AM:09:44:27/09/2022