هەرچەندە نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبۆتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نزمترین ئاستی خۆیدایە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا.
دوێنێ کە یەک ئۆنسە لە هەزار و ٦٤٣ دۆلارەوە بۆ هەزار و ٦٣٨ دۆلار دابەزی و ئەوەش بووە نزمترین ئاستی دوو ساڵ و شەش مانگی رابردووی.
هاوکات، نرخی هەر گرامێک زێری عەیارە ٢٤ بووە بە ٥٢ دۆلار و ٦٧ سەنت و هەر کیلۆیەکیش بەرامبەر ٥٢ هەزار و ٦٦٩ دۆلارە.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیووە و بەم جۆرەیە
زێڕی عەیار ٢٤ به ٣٨٧ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٥٦ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٤٧ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٢٩٤ هەزار دینارە.