بانکی ناوەندی لە بارەی گەڕانەوەی دۆلار بۆ نرخە پێشوەکەی روونکردنەوە دەدات

 
بانکی ناوەندیی عێراقی رایگەیاند، دراوێکی کاغەزی نوێی عێراقی دەخاتە بازاڕەوە کە بەهاکەی ٢٠ هەزار دینارە، لەو راگەیاندنەدا هاتووشە کە بە هیچ جۆرێک بەنیازنین گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاردا بکەن و بەگڕێننەوە بۆ نرخی پێشووی.

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ ی ئەیلول بڵاوکرایەوە، بانکی ناوەندی عێراق باسی لە دروستکردن و خستنەبازاڕی دراوێکی کاغەزی نوێی ٢٠ هەزار دیناری دەکات و دەشڵێت، "لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی پێویستی بە سەقامگیری و ئابورییەکی بەهێز هەیە."

چەند دەنگێک لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی پێشوودا باسی دەستکاریکردنی نرخی دۆلاری دەکرد، بەڵام ئەمە چەندینجارە بانکی ناوەندی رەتیدەکاتەوە.



AM:11:47:27/09/2022