پەخشی کەناڵی گەلی کوردستان رادەگیرێت


لەمڕۆوە سێ شەممە ٢٧ ی ئەیلول پەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندەی یەکێتی لە گەرمیان رادەگیرێت.

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی رێكخستنەوە و پوختكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیدا، تۆری گەلی كوردستان دادەمەزرێت، كە پێكدێت  لە (كەناڵی ئاسمانی و رادیۆ و وێبسایت) و هەر بوارێكی دیكەی میدیایی كە راگەیاندنی یەكێتی بە پێویستی بزانێت.

لێپرسراوی ئیدارە و دارایی مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتی وتی "لەچوارچێوەی پرۆژەی یەكخستن و پوختكردنەوەی راگەیاندن لە مڕۆوە پەخشی  كەناڵی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە كە دامەزراوەیەكی لۆكاڵی راگەیاندنە لە كەلار رادەگیرێت و ستاف و تواناكانی پەیوەستدەكرێن بە پڕۆژەی تۆڕی گەلی كوردستانەوە".

جۆینی تەلێگرامی سپی بکە..


هەروەها دەشڵێت "نوسینگەی تۆڕی گەلی كوردستان لە گەرمیان جێی دەگرێتەوە و روماڵی جوڵە و چالاكی و رووداوەكانی گەرمیان بۆ تۆڕی نوێ دەكات".

تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە، كەناڵێكی لۆكاڵی سەربەر مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتی بووە و لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دامەزراوە و پەخشی دەستپێكردووە.



PM:12:39:27/09/2022