مەسرور بارزانی: ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر كارئاسانییەك بۆ كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ وەبەرهێنەر و خاوەنكاران راگەیاندووە و دەڵێت، ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی هەر كارئاسانییەك بۆ كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری زاخۆ، لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر و خاوەنكارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كۆبووەوە و بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەت، سەرۆكی حكومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و خاوەنكارانی ناوچەكەی كرد، كە هاوكارن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە دەڤەرەكە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "سەرۆكی حكومەت جەختیكردەوە، كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هەر كارئاسانییەك بۆ كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران، چونكە حكومەت و كەرتی تایبەت تەواوكەری یەكترن لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری ئابووری هەرێمی كوردستان و رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجەكانمان".







PM:06:45:27/09/2022