گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کیژان ئیبراهیم خەیات، بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی تایبەت بۆ مەرگی (ژینا ئەمینی) بڵاوبکاتەوە.
کیژان لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی کورتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" به‌م نزیكانه به‌رهه‌مێكی نوێ تایبه‌ت به مه‌رگی ژینا بڵاوده‌كاته‌وه".
بەرهەمە نوێکەی كیژان به ناوی (ژینای_کوردستان) یه، بەڵام كیژان لەوبارەوە ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌داوه.
كیژان ئیبراهیم لە ساڵی (١٩٨٥) لە دایکبووە، کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.