هیچ ئۆفەرێک لەلایەن بەرشەلۆنەوە بۆ مێسی نەهاتووە

 رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەرشەلۆنە دەستی بە دانوستان نەکردووە لەگەڵ یاریزانی پێشووی و یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمان، لیۆنێل مێسی، کە لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لە پاریس کۆتایی دێت.

ئەمە  لە کاتێکدایە هەواڵگەلێک بڵاوکرایەوە کە ڕەنگە یاریزانە تەمەن ٣٥ ساڵەکە لە هاوینی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ بارسا بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر.

 لە هەمان کاتدا هەمان ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە ئۆفەرێکی بۆ مانەوەی لە باخچەی شازادەکان وەرگرتووە لە بەرامبەر هەمان مووچە بۆ ماوەی ساڵێک، بە مەرجی نوێکردنەوە، بۆ زیاتر لە ساڵێک، وەک ئەوەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت بۆ ئەوەی مێسی بهێڵێتەوە تا دەگاتە تەمەنی ٣٨ ساڵی.

میسی تا ئێستا بە وەرزێکی،نایاب تێدەپەڕێت و ئامانجی بردنەوەی مۆندیالە لەگەڵ،تانگۆ.


PM:08:33:30/09/2022