ڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی لە یادی لە دایکبوونیدا جیاواز دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی لوبنانی و عەرەب، هەیفا وەهبی نوێترین ڤیدیۆی خۆی لەساڵیادی لە دایکبوونیدا بڵاوکردەوە. 

هەیفا نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئینستاگرام بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


PM:12:35:01/10/2022