ئێران بە چڕی دەستی بە تۆپبارانی کوێستانەکانی ناحیەی سمێلان دەکات


بەڕێوەبەرێی ناحیەی سمیلان رایگەیاند" لە ئێستادا جارێکی تر   تۆپبارانی چڕی سنورە کوێستانییەکانی سمیلان دەکات". 
  
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە میدیای فەرمی  پارتیی راگەیاندووە" ئێستا کوێستانی سارتکە لە سنووری ناحیەی  سمیلان لەژێر تۆپبارانی چڕی تۆپخانەکانی ئێراندایە."   

"تائێستا زیانی گیانی نییە و  تۆپباران بەردەوامە( وەک بەرێوەبەری ناحیەکە دەڵێت)  

  
کوێستانەکە شوێنی رەوەندەکانە و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکەش کاری کشتوکاڵی وەرزیان لەو شوێنە کردووە.  



PM:05:51:01/10/2022