زانیاری نوێ سەبارەت بە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ تاقیكردنەوەی دەرەكی

زانیاری نوێ سەبارەت بە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ تاقیكردنەوەی دەرەكی


بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت تاقیكردنەوەی دەرەكی بدەن دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە، لە پۆلی شەشی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی دەبێت هەموو قوتابییەك لە 02-10-2022 بۆ 02-11-2022 سەردانی قوتابخانەكەی بكات و مامەڵەی تاقیكردنەوەی دەرەكی پێشكەش بكات، بۆ پۆلی 12ی ئامادەییش لە 03-11-2022 بۆ 04-12-2022 مامەڵەی تاقیكردنەوەی دەرەكی پێشكەش دەكرێت، ساڵی رابردوو كەسێك هەبوو 59 ساڵ بوو و لە قۆناغی بنەڕەتی دەیخوێند. 
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 19 ساڵ زیاترە ناتوانن بە رۆژدا لە قۆناخی بنەڕەتی بخوێنن و دەبێت بچنە خوێندنی ئێواران یان تاقیكردنەوەی دەرەكی بكەن. 
 
هەروەها وتویەتی "بۆ قۆناغی ئامادەییش ئەو كوڕانەی لە 24 ساڵ زیاترن و ئەو كچانەشی لە 25 ساڵ زیاترن دەبێت، بچنە خوێندنی ئێواران یان تاقیكردنەوەی دەرەكی بكەن و ناتوانن لە رۆژدا بخوێنن".




PM:06:47:01/10/2022