هاوڵاتییەك دوای وەستانی دڵی، ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە


بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك دوای وەستانی دڵی و گەیاندنی بەنەخۆشخانە، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ژیانی  بۆ گەڕایەوە.   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە "دوای ئەوەی هاووڵاتیەكی تەمەن (٥۰) لەڕێگای ئەمبوڵانسەكانی تەندروستی لەدەرەوەی شاری سلێمانی  ڕەوانە دەكرێت بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی پێش گەشتن بەنەخۆشخانە  دڵی لەكاردەكەوێت."   

 راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، " پاشان لەگەڵ گەشتنی بەنەخۆشخانە بەهەوڵ و ماندبوونی  پزیشكانی پسپۆڕ و ستافی كارمەندانی تەندروستی  توانرا دوای نیو كاتژمێر لە فریاگوزاری سەرەتایی دڵی بكەوێتەوە كار پاشان لەكەمترین كاتدا لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ (د.هێمن هادی) و ستافی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ نەشتەرگەری  قەستەرە و شەبەكە و باڵۆنی بۆ كرا بەسەركەوتووی، لە ئیستادا هاووڵاتیەكە زۆر باشە و تەندروستیی جێگیرە."   




PM:07:24:01/10/2022