ڤیدیۆ،نەوید زەردی‌و شاباز زەمانی لەسەر خۆپیشاندانەکانی رۆژ‌هەڵات دەمەقاڵێیەکی توندیان دەبێت


هەر دوو هونەرمەندی لاوی کوردستان، نەوید زەردی لە رۆژهەلآت و، شاباز زەمانی لە باشوری کوردستان، لەسەر خۆیشاندانەکانی رۆژهەلآتی لە دوای کووشتنی ژینا ئەمینی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆتە دەمەقاڵێکی توند لە نێوانیاندا.

ئەو دەمەقاڵێ توندە دوای ئەوە دێت کە نەڤید زەردی لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای راوەستانی ئاهەنگەکانی باشووری کوردستان دەکات و بانگەوازیان دەکات بۆ پشتگیری لە خەڵک و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەلآتی کوردستان و لە نێویشیاندا ناوی شاباز زەمانی دەهێنێت، هەرچی شاباز زەمانییە وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت : تۆ غەدری گەورەت لە کۆمەڵێک هونەرمەندی وەک شاناز وسەنا بەرزنجی کردووەو دەستت بڕیوون و پارەیەکی زۆرت لێ سەندون، هەروەها ژیانی بانە شێروانت وێران کردووە.


پرسی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەلآت و کوژرانی ژینا ئەمینی بۆتە مایەی مشتومڕ و بەرزکردنەوەی دەنگ لە نێو هونەرمەندانیشداو، هەندێک لە هونەرمەندان سەرەتا دژی سوتانی عیجاب وەستانەوە، بەڵام دواتر گۆرانی و هەڵوێستی پاڵپشتیان بۆ دەربڕی، ئەمەی نەڤید و شابازیش شەرێکی تری ئەم دوو هونەرمەندە لاوەیە.  

ڤیدیۆکان لە خوارەوە ببینە.. لە لینکەکەی خوارەوە قسەکانی شاباز زەمانییە..
https://www.facebook.com/watch/?v=803841644075350



PM:12:03:02/10/2022