پێشبینییەکی نوێ لەسەر كەشوهەوای هەرێم بڵاوکرایەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەكاندا ١ تا ٢ پلە نزمتر ئەبێتەوە و خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ بۆ ٢٥ كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژھەڵاتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم (سلێمانی ٣٣ بە ١٩ ، ھەولێر ٣٦ بە ٢٢ پلە ، دھۆك ٣٥ بە ٢١ پلە ، ھەڵەبجە ٣٤ بە ١٩ پلە ، كەركوك ٣٦ بە ٢٣ پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان ٣٨ بە ٢٢ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٤ بە ٢١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ١٩ پلە ئەبێت.


PM:02:01:02/10/2022