ڤیدیۆ.. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ (١٦)یەمین ڕۆژ بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکان، لە شارە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندكارانی زانكۆ و هاوڵاتییان دژی كوژرانی ژینا ئەمینی دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە و ناڕەزایەتی كردەوە. 

بۆ بینینی دیمەنی ناڕەزایەتییەکان کلیک لەم لینکە بکە

بەپێی ئامارێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە كۆی گشتی خۆپیشاندانەكان تا ئێستا (١٣٣) كەس بەهۆی هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران كوژراون.


PM:03:31:02/10/2022