تین هاگ هۆکاری یارینەکردنی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری لە یارییەکەی ئومڕۆ یەکشەممەی  مانچستەر یونایتد بەرامبەر مانچستەر سیتی نەکرد لە دێربی مانچستەر ،ئەمەش لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلیزی کە بە شکستێکی قورس بۆ شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی 6-3 کۆتایی هات.

 دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی سۆشیال میدیا،  ڕۆناڵدۆ  لەسەر کورسی یەدەگ خەمبار دەردەکەوێت، نیشانەکانی نائومێدی لەسەر ڕووخساری دۆن دەرکەوت، کە لەم وەرزەدا بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ تیپی ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەر لە یارییەکانی پرێمەرلیگ بەشداری ناکات.

دوای یاریەکەش راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەسەر یارینەکردنی رۆناڵدۆ وتی":بۆیە کریستیانۆ رۆناڵدۆم نەخستە نێو یارییەکەوە لەبەر رێزگرتن لە ژیانی تۆپی پێی ئەو یاریزانە بووە".

تین هاگ لەسەر کاسێمیرۆش وتی:" ئەو ڕۆژەی گرێبەستمان لەگەڵدا کرد دەستمان بە بردنەوە کرد، و تیپەکە بەڕاستی ئاستێکی باشی هەبوو، ئەوەش دژی ئەو نییە  کە سکۆت مەکتۆمینا یاری دەکات، دڵنیام ئەو [کاسیمیرۆ] گرنگ دەبێت بۆ ئێمە لە داهاتوودا”.


PM:07:34:02/10/2022