لە شوێنی گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەكە، گردبوونەوە دەكرێت


بڕیارە سبەینێ بەشێك لە چالاكوانان و هاوڵاتیان لەو شوێنەدا گردبونەوە ساز بكەن كە دوێنێ پێنج پێشمەرگە بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە  گیانیان لەدەستدا.

دەستەی گەنجانی ژیاندۆست، رێكخەری گردبونەوەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ لەكاتژمێر 3:00 بۆ 5:00ی ئێوارە، لە تەنیشت شەقامی نێوان دەربەندیخان ــ سلێمانی نزیك گوندی (حەسەن گەورە)، لە نێوان هەردو گوندی (سیارە و چنارە)، واتە لە هەمان ئەو شوێنەی كە دوێنێ، 1ی 10ی 2022، بە روداوی هاتوچۆ پێنج پێشمەرگە "شەهید" بوون چالاكی ئەنجام دەدەن.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئامانجێكی دیكەی گردبوونەوەكە دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانیەكان و شەرمەزاركردنی حكومەتە، كە زیاتر لە دە ساڵە دەستی دەستی دەكات و ئامادە نییە ئەو رێگایە تەواو بكات، هەروەها بە مەبەستی دروستكردنی یەكدەنگی و پشتیوانی شۆفێران و هاوڵاتیانە.. بۆیە داوا لە هەمو مرۆڤێكی بەرپرسیارو دڵسۆز دەكەین، لە هەمو ئەو شارو شارۆچكانەی، كە دەكەونە سەر رێگاكە یان لە هەر شوێنێكی ترەوە، كە دەتوانن بگەن و ئامادەبن".



PM:08:00:02/10/2022