وەزارەتی كارەبا هەواڵێكی گرنگی بۆ كارەبای زستان راگەیاند


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵ دراوە بۆ زستانی ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت، ئەمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵكشانی خواست و زیادبوونی 350 هەزار هاوبەشی نوێ.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "وەزیری كارەبا هەوڵێكی زۆری داوە لەگەڵ دانەغاز و هەردوو ستافی وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم مانگەدا 50 ملیۆن  پێ سێجا غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا زیاد بكرێت و بۆ زستانی ئەمساڵیش 250 مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت، ئەمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵكشانی خواست و زیادبوونی 350 هەزار هاوبەشی نوێیە".

ساڵانە لە وەرزی زستاندا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، فشاری زۆر لەسەر هێڵەكانی كارەبا دروست دەبێت.



PM:09:39:02/10/2022