ئێران دەست بە بۆردومان دەكاتەوە


كۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە بۆردومانكردنی هێزە كوردییەكانی ئەو ولاتە لە هەرێمی كوردستان كردەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی ئێران دەستیان بە بۆردومانی ناوچەكانی سیدەكان كردەوە كە بارەگای هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لێیە، بەڵام تائێستا زیانەكانی نەزانراون.

ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە كۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی دەستی بە بۆردومانی بارەگای هێزەكانی رۆژهەڵات لە هەرێم كردووە.



AM:11:44:03/10/2022