ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانی و كازمی ئاشكرابوو


مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیان لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان بۆ دۆخی عێراق كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و رایانگەیاندووە "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە".

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا".



PM:12:19:03/10/2022