یەکەم لێدوانی خامنەیی لەبارەی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و خۆپیشاندانەکان

دوای بێدەنگی درێژخایەنی عەلی خامنەیی سەبارەت بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژ بە کۆماری ئیسلامی، بۆ یەکەمجار لێدوانێکی لەسەر ئەم پرسەدا و وەک هەمیشە وێڕای ئەوەی ئەم ڕاپەڕینە بە "ئاژاوە" ناوبرد، هۆکارەکەی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل گەڕاندەوە.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا بەشداری کرد و سەبارەت بە ڕاپەڕینی سەرتاسەری دژ بە کۆماری ئیسلامی وتی" من ڕاشکاوانە دەڵێم، کە ئەم ڕووداوانە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل و شوێنکەوتووانیانەوە پلانیان بۆ دانراوە".

بێ ئەوەی ناوی ژینا ئەمینی بهێنێت، سەبارەت بە کوشتنی بە دەستی بریکارەکانی ئاماژەی بەوەکرد، دڵی ئێمەش سوتا، بەڵام کاردانەوەی ئەم ڕووداوە، بەبێ لێکۆڵینەوە، هەندێک کەس دێن بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەن،  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەو روداوە ببێتە هۆی ئەوەی خەڵکی خۆپیشاندان دەستپێبکەن تیایدا مزگەوت، قورئان و بانکەکان بسوتێن و ژنانیش لە چکی سەریان فڕێدەن. 

وتیشی" ئەگەر ئەم کچە گەنجە نەبوایە، تا ئەمساڵ لە یەکەم ڕۆژی مێهردا بیانوویەکی دیکەیان دروست دەکرد، لە وڵاتەکەدا بۆ دروستکردنی ئاسایش و ئاژاوە". 


PM:02:16:03/10/2022