ماڵپەڕی تهلهسکۆپی عێراق رایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە نیمچە خۆرگیران ڕوودەدات و لە عێراق و هەرێمیش بەدیدەکرێت".
ماڵپەڕی تەلسکۆبی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ نیمچە خۆرگیران لە عێراق و هەرێمی کوردستان رووبدات، ئهمەش دوایین خۆرگیرانه که عێراق تا ساڵی (٢٠٢٧) بەخۆیەوە بیبینێت".
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، نیمچەخۆرگیرانەکە لە ناوچەکانی ئەوروپا و باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا دەبیندرێت، بەڵام زۆرترین رێژەی خۆرگیران لە سیبریا و روسیا دەبێت.