کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژانی پێشوو". 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق، سبەینێ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژانی پێشتر، کە لە هەولێر پلەکانی گەرما لە ٢٥ دەستپێدەکات تا ٣٧ پلە بەرزدەبێتەوە وە لە سلێمانیش لە ١٨ دەستپێدەکات تا ٣٨ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما ٤٢ پلەی سەدی دەبێت کە لە پارێزگای بەسڕایە وە نرمترین پلەی گەرمیش ١٧ پلەی سەدی دەبێت.


PM:05:27:03/10/2022