دوای ئەوەی تورکیا ماوەیەکی زۆرە رێگا نادات کەسوکار و پاڕێزەرەکانی دیدرای لەگەڵ سازبکەن، رێکخراوی سی پی تی ئەمەریکی رایگەیاند عەبدوڵا ئۆچ ئالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکەیان لە گرتووخانەی ئیمرالی بینیووە.
ئەو رێکخراوە بڵاویکردەوە " شاندێکی ڕێکخراوی سی پی تی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئـ.ـۆجالان چوونە ئیمراڵی و ئەمڕۆ سێ شەممە دیداریان لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی کورد عەبدوڵا ئـ.ـۆجالان ئەنجامداوە".
ئەو رێکخراوە هەر هێندەی راگەیاندووە کە سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، عەبدڵا ئۆچ ئالانیان بینیووە، بەبێ خستنەڕوی زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی و هۆکاری ڕێگەنەدانی دەوڵەت بە پارێزەران و کەسوکاری بەمەبەستی بینینی.