سەركردەیەكی چوارچێوە: تائێستا سەدر سوورە لەسەر رەتكردنەوەی دیالۆگ


سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا رەوتی سەدر سورە لەسەر رەتكردنەوەی دانوستان و دیالۆگ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەڵام دەرگا بەڕویاندا داناخرێت و بەكراوەیی دەمێنێتەوە.

عەلی فەتلاوی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، تائێستا ڕەوتی سەدر ڕەتیدەكاتەوە هیچ دیالۆگ و دانوستانێك لەگەڵ هێزە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئەنجام بدات، سەرەڕای هەمو هەوڵەكان بۆ كردنەوەی كەناڵەكانی دیالۆگ و پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەكانی دیكە بەرەو پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەردەوام دەبن، دەرگاش بە كراوەیی دەمێنێتەوە بۆ بەشداریكردنی رەوتی سەدر لە حكومەتی نوێدا".

فەتلاوی وتویەتی "كار دەكەین بۆ ئەوەی سەدرییەكان لە حكومەت و پرۆسەی سیاسیدا بەشدارببن بەئامانجی دەستەبەركردنی سەقامگیری دۆخەكە لە ئاستە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی كە چوارچێوەی هەماهەنگی نایەوێت هیچ لایەنێكی سیاسی پەراوێزبخرێت یان دوربخرێتەوە".



PM:09:20:03/10/2022