لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بڵاوكردەوە


لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت "كەسانێك لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەیانتوانی وەفاداری ئەو ڕێباز و ڕێگا ئاوەدانییە بن كە سەرۆك مام جەلال نەخشەی بۆ كێشا".  

لاهور شێخ جەنگی لەپەیامێكدا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاندووە "كەسانێك لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەیانتوانی وەفاداری ئەو ڕێباز و ڕێگا ئاوەدانییە بن كە سەرۆك مام جەلال نەخشەی بۆ كێشا".  

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "نەیانتوانی فەلسەفەی مام جەلال قیبلەنمای خەباتیان بێت، دەرس و وانەیان لە حیكمەت و ئەزموون و دونیابینی سەرۆك مام جەلال وەرنەگرت، بەربەستیان دروستكرد لەوەی یەكێتی بگەیەنین بە كەنارێكی ئارام".

لاهور شێخ جەنگی دەڵێت "جێی خۆیەتی لەم یادەدا بەڵێن دووپات بكەینەوە كە بەندە و هەڤاڵەكانم بەردەوامبین لەسەر ڕێ و ڕێبازی مام و هەموو شەهیدان و تێكۆشەرانی كوردستان تا بەدیهێنانی هەموو ئاوات و ئامانجەكان".



PM:10:10:03/10/2022