هاتووچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت" لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای (کەلار- خانەقین) شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند" لە ئاکامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و کیا بینگۆ بارهەڵگر، لەسەر رێگەی کەلار - خانەقین لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماتۆڕسکیلەکە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین رۆشتووە و کیاکە بە پێچەوانەوە لە نزیک ساڵح ئاغا پێکیانداداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی (٢٠٠٥)ە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.